
🔸ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو گرووپەی تەقینەوەكەی شاری كرمان-یان ئەنجامدا دەستگیركران.
🔹وەحیدی دەشڵێت، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تێوەگلاون لە تەقینەوەکانی کرمان.
🔸هاوکات، میدیاکانی ئێران بڵاوینکردەوە دا*عش لە بەیاننامەیەکدا تەقینەوەکەی پارێزگای کرمانی ئێرانی گرتووەتە ئەستۆ
🔹 تەقینەوەکە لە مەراسیمی چوارەم ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بوو، نزیکەی (360) قوربانی لێکەوتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە