ئابووریعێراقكوردستان

بانکی ناوەندی لە رۆژانی داهاتوودا رێوشوێنی نوێ‌ دەگیرینەبەر

محەمەد یونس, جێگری بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق, بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی:
لە رۆژانی داهاتوودا رێوشوێنی نوێ‌ دەگیرێتەبەر, بۆ دابینكردنی تەواوی پێداویستیەكانی بازاڕ و پشتیواینكردن لە دیناری عێراقی و پارێزگاریكردن لە بەهاكەی, بەرامبەر دراوەكانی تر، بانكی ناوەندی چاودێری و بەداداچون دەكات, بۆ تەواو بانكەكان و ئەو سكاڵایانەی بەدەستی دەگات, ئەگەر مامەڵەكاران ناچاربكرێن هەژمارەكانیان بگۆڕن بە دۆلاری ئەمریكی, لێپرسینەوەش لەهەموو ئەو بانكانە دەكرێت پابەندی بڕیاڕەكە نابن.


دەشڵێت، ئەم بڕیاڕەو هەموو ئەو بڕیارەكانی تر كە بەدوایدا دێن, لە رۆژانی داهاتوودا لەبەرژوەندی دیناری عێراقی و زیادكردنی متمانە دەبێت پێی.رێگە بە بانكەكان نادرێت هەژماری مامەڵەكاران لە دۆلارەوە بگۆڕن بۆ دیناری عێراقی بەبێ‌ رەزامەندی خۆیان, رێگە بە مامەڵەكارانیش دەدرێت هەژمار بە دراوی تر بكەنەوە.رێگە بە بانكەكان دەدرێت رێككەوتن لەگەڵ مامەڵەكاران بكەن بۆ هێنانی حەواڵەكانیان بەشێوەیەكی كاش بۆ عێراق.


ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو رێوشوێنانە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر بەهای دینار لەبازاڕو خستنەڕووی دۆلار زیاد دەكات.فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بەردەوام دەبێت, وێڕای دابینكردنی پێداویستی مامەڵەكاران و كۆمپانیاكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close