كوردستان

لە رۆژهەڵاتی كوردستان ٦٩ هاووڵاتی كورد بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

پەتای کۆرۆنا لە کوردستان هێشتا قوربانی دەگرێت و یەکم حاڵەتی مردن بە هۆی تۆشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شارەکانی شنۆ، داڵاهۆ و کەنگاوەر تۆمار کرا.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان ئاشكرایكردووە” كە لە ماوەی تەنها ٢٤ كاتژمێری رابردوو ٩ هاووڵاتیی لە شارەکانی ئیلام، کەنگاوەر، سەرپێڵی زەهاو، شنۆ، ئورمیە، سونقوڕ و کولیایی و داڵاهۆ بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە سێ کەسیان ژن و خەڵکی شارەکانی شنۆ، سونقوڕ و سەرپێڵی زەهاو بوون”.

دەشڵێت” بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١٨ کەسیان ژن و ٥١ کەسیان پیاو بوون”.

ئاشكراشیكردوە” كە شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٢٠ حاڵەت و ١٥ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (٨ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٣ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١ حاڵەت)، سنە (٧ حاڵەت)، مەریوان (١ حاڵەت)، میاندواو (٢ حاڵەت)، پیرانشار (١ حاڵەت)، ئورمیە (٥ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، کەنگاوەر (١ حاڵەت) و شنۆ (١ حاڵەت) تۆمار کراوە”.

جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٩ حاڵەت (١ ژن و ٨ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٢٣ حاڵەت (٦ ژن و ١٧ پیاو)
پارێزگای سنە: ٢٨ حاڵەت (٨ ژن و ٢٠ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەت (٣ ژن و ٦ پیاو)

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close