بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

لە ساڵیادی دامەزراندی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، مەکتەبی سیاسی پەیامێک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە

لە ساڵیادی دامەزراندی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، مەکتەبی سیاسی پەیامێک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە، کە ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی دامەزراندنیەوە ھاوکات راپەڕینی ١٣/٥/١٩٨٧ ی ھەڵەبجە پەیامێک بڵاودەکاتەوە
راپەڕینی ١٩٨٧/٥/١٣ی ھەڵەبجە بە ڕێبەرایەتی زانایانی ئایینی و بەشداری گەنجانی ئیسلامخوازو جەماوەری ئیسلام پەروەرو نیشتمان دۆستی ھەڵەبجەو ھەورامانات و شارەزوورو سەید سادق وناوچەکە بەگشتی، وە زوڵم وستەمکاری رژێمی گۆڕ بە گۆڕی بەعس و سیاسەتی ستەمکارانەی دکتاتۆریەتی ئەوکاتەی عێراق ، وێستگەی دەستپێکی لە دایکبوونی بزووتنەوەیەکی ئیسلامی جیھادی بوو، کە بووە وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورە لە گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و ئیسلامی و نەتەوەییدا، وە گۆڕانکاری جەوھەری گەورەش لە رەوڕەوەی ھزری گەنج و لاوانی کوردستان و نوێگەری لە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەماندا لە دژی داگیرکەرانی کوردستان بەدەستی بە دەستنوێژو بیروباوەڕی پۆڵایینی ئیسلام کە ھەمیشە رزگارکەری نەتەوەو گەلانی جیهان و مرۆڤایەتی بووە.


بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و سەرکردەو زانا عەمامە پاکەکانی داڕێژەری بەردی بناغەی ھۆشیاری و رابوونی ئیسلامی کوردستان بوون، ئەو بێداری و پەروەردەی تاک و خێزان و کۆمەڵگە و رەوتە فکری و ئیسلامییەکان لە دایکبووی هەناوی ئەو بزاڤە ئیسلامییە رەسەن و خۆ رسک و خۆماڵیەن کە لە قوڵایی ئێش و ئازارو ژانی گەلەکەی ھەڵقوڵاوە.


لەو رۆژەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دامەزراوە دڵسۆزانە بۆ ئیسلام و گەل و نیشتمانەکەی خەباتی کردووە، لە ژێر ھیچ فشارێکداو ھیچ کاتێکیش نەبۆتە رێڕەوی داگیر کەرانی عێراق و کوردستان و ھەموو پیلان و پیلانگێڕیەکانی رەتکردۆتەوە کە بوو بێتە مایەی تێکدان و شێواندنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئایینی ئەخلاقی گەلەکەمان، لەو پێناوەشدا باجی گەورەیداوە.


بزووتنەوەکەمان لە ھەموو قۆناغەکانی خەباتیدا ئازایانە بەرەنگاری ئەو گروپ و کەس ولایەنانە بۆتەوە کە ویستوویانە رەوشت و ئەخلاق و ھزری کۆمەڵگەو گەلەکەمان بە لاڕێدا ببەن و بانگەشەی ئیلحاد ولادنیانکردووە.
بە ئامانج گرتنی بزووتنەوە لەلایەن ناحەزانیەوە کە ھەردەم خەون بە لەبار بردنیەوە دەبینن و جۆرەھا پیلانی گڵاوو گەلەکۆمەی تاریکیان لێکردوە ھەر لەپای ئەو پاکی و دڵسۆزی و ئیسلام پەروەریەیدا یە کە ھەوێنە بۆ ئیسلامخوازانی کوردستان و رابوونی ئیسلامی کوردستان بە گشتی.
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان قوربانی زۆریداوە بۆ ئازادی وڵاتەکەی و پاریزگاری کردن لەشوناسی ئیسلامیانەی گەلەکەیی و موسڵمانان سەدان شەھیدو ھەزاران قوربانی بە رۆڵەکانی داوە لەومەیدانەدا، لێرەوە سڵاودەنێرین بۆ گیانی پاک و بەرزە فڕیان.


لە کاتیدا ئەم یادە شکۆدارە دەکەینەوە ھاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی زانای موفەسیری قورئانی پیرۆزو رابەری رابوونی ئیسلامی کوردستان مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز خوای گەورە بیخاتە بەھەشتی نەبڕاوەی خۆی، شایەنی باسە بنەماڵەی مامۆستا عبدالعزیزی پریس رۆڵی مێژوویان ھەبووە لەو ڕاپەڕینەو و راگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان کە ئەمەش دەمێنێتەوە بۆ مێژوو و دیرۆکی خەبات و کاری ئیسلامی لە کوردستان.


ئێمە لە کاتێکدا یادی (٣٨) ساڵەی راگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکەینەوە ھەرێمی کوردستنان بە قەیرانێکی قوڵی سیاسیی و یاساییی و ئابووریدا تێدەپەڕێت کەئەوەش بۆتە مایەی دروستبوونی شڵەژانی باری دەروونی ھاوڵاتیان بە گشتی، بۆیە پێمان وایە بۆ رزگار بوون لەو ھەول و مەرجەی کە تێیکەوتووین یەک ریزی و تەبایی و سازانی نیشتمانی و نەتەوەیی و ھاو ھەڵوێستی بە تاکە رێگەی چارەسەر دەزانین بۆ ڕزگاربوون لەو ئاڵۆزیە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیانەی کە ھاتۆتە پێش، بە پێچەوانەوە دەبێتە مەترسی لەسەر داھاتووی ھەرێمەکەمان.


وەهەر لێرەشەوەداوا لەئەندام وهەوادارو لایەنگرانی باسک دەکەین کە بەگوروتینەوە بەشداری لەڕێ وڕەسمی یادی راپەرین ودامەزراندنی بزووتنەوەکەتان بکەن جارێکی تر جۆش وخرۆش و ووروە ئیرادە بگێڕنەوە بۆ پڕۆژەو کاروخەبات وتێکۆشانی قۆناغی داهاتوومان.
بەسوپاس ورێزی زۆرمانەوە، خودا پشت وپەنامانبێت.
مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان/عێڕاق
١٣/٥/٢٠٢٤

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close