
ئیسماعیل بەقایی:
لەگەڵ عومان لەسەر نەخشەی پەڕینەوە لە گەرووی هورمز رێککەوتووین
باسک نێت
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەونیدا:
دانوستانەکان لەگەڵ عومان ئامانجیان دیاریکردنی رێڕەوی کەشتیوانیە لە گەرووی هورمز.
دانوستانەکان لەگەڵ عومان سەبارەت بە گەرووی هورمز بونیادنەر و ئەرێنییە.
تا ئەو کاتەی سیاسەت و گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بەردەوام بێت، گەرووی هورمز رێگەیەکی ئاران نابێت.
تا ئەو کاتەی گەمارۆی شەڕانگێزی دەریایی ئەمریکا بەردەوام بێت، ئێمە لە دۆخی شەڕداین.
لە لەم قۆناغەدا باس لە سەپاندنی باج ناکەین لەسەر ئەو کەشتیانەی کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
میکانیزم بۆ چاودێریکردنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دادەنرێت و سروشتییە کە پارە بۆ ئەو خزمەتگوزارییانە وەربگیرێت.
لەگەڵ عومان لەسەر نەخشەی پەڕینەوە بۆ گەرووی هورمز رێککەوتووین و لە ئێستادا خەریکی تاوتوێکردنی هەندێک خاڵی تەکنیکیین.
لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین و ئاڵوگۆڕی پەیام لە رێگەی نێوەندگرانەوە شتێکی ئاساییە.
رێککەوتنی ئەمنی سێ قۆڵی نێوان پاکستان و تورکیا و سعودیە نیشانەی گۆڕانی روانگەی وڵاتانی ناوچەکەیە.
وڵاتانی ناوچەکە درکیان بەوە کردووە ئاسایش کاڵایەک نییە کە لە دەڵاڵە ساختەکان بکڕدرێت.
ئەو ڕێگایەی لەگەڵ سەڵتەنەی عومان لە گەرووی هورمز باسی دەکەین کاتییەو جێگەی رێڕەوی باشورو باکور دەگرێتەوە.
رێگای باشووری گەرووی هورمز ئاسایش نییە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن پێشێل دەکات.




