عێراقهەواڵ

لەدوای 31 ئەیلول هەڵگری چەكی تۆمارنەكراوە قەدەغەیە، 71 بارەگای وەهمیی حەشدی شەعبی داخراون

وەزارەتی ناوخۆی عێراق:
لەدوای 31 ئەیلول هەڵگری چەكی تۆمارنەكراوە مامەڵەی لە یاسا دەرچووی لەگەڵ دەكرێت

باسک نێت
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، 71 بارەگای وەهمیی حەشدی شەعبیان داخستووە، جەختیشدەكات، هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بفڕێت، بەپێی یاسای تیرۆر مامەڵە لەگەڵ فرۆِكەكەو هەڵدەرانی دەکرێت، سەربە هەر لایەنێک بن.

لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە لیژنەی نیشتمانیی هەمیشەیی بۆ رێکخستنی چەک و کۆنترۆڵکردنی لەدەستی دەوڵەتدا

رایگەیاند: لە ئێستادا لیژنەكە بانکی زانیاریی 6 ملیۆن پارچە چەکی لە سەرانسەری وڵاتدا هەیە، پێشتر جۆرێک لە بێبڕوایی هەبوو و پێشوازی لە تۆمارکردنی بێبەرامبەری چەک لاواز بوو، بەڵام ئێستا هەڵوێستەکە گۆڕاوەو پێشوازییەکی زۆر هەیە.

میری روونیشیکردەوە، مۆڵەتی تۆمارکردنی چەک لە 31ی کانونی یەکەمی 2026 کۆتایی پێدێت، لەدوای ئەو رێکەوتەوە لەگەڵ هەڵگری چەکی تۆمارنەکراو وەک لە یاسا دەرچوو مامەڵە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەت 845 نوسینگەی بۆ تۆمارکردنی چەک لە هەموو پارێزگاکان پێکهێناوە، مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بۆ زیاتر لە 160 هەزار کەس دراوە، 143 هەزار پارچە چەک دەستی بەسەردا گیراوە و دزینی 2668 چەک ئاشکرا کراوە، سەرباری تۆمارکردنی زیاتر لە نیو ملیۆن پارچە چەکی هاوڵاتییان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close