
بەغداد: موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مسۆگه‌ره‌و قسه‌وباس له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی موچه 40 رۆژجارێك دابه‌ش ده‌كرێت راست نییه
باسک نێت
حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق:
حكومه‌تی عێراق زانیاری و ئاگاداری له‌سه‌ر بۆردومانی سعودیه‌و ئه‌مریكا بۆسه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌بووه.
عه‌لی زه‌یدی سەەۆکوەزیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی راسپاردووه له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی سعودیه‌و ئه‌مریكاوه یاداشتێك بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رزبگاته‌وه.
هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و سه‌ربازی سیسته‌ماتیك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی تاوه‌كو 30 ئه‌یلول ئه‌و شوێنانه وه‌ربگیرێنه‌وه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تێدان.
موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مسۆگه‌ره‌و قسه‌وباس له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی موچه 40 رۆژجارێك دابه‌ش ده‌كرێت راست نییه.
به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمزه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق زیانی پێگه‌یشتووه‌و حكومه‌ت رێڕه‌وی نوێی نه‌وتی له‌گه‌ڵ توركیا كردوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی بودجه.
سه‌رباری قه‌یرانی دارایی، تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت په‌نای بۆ قه‌رزی ده‌ره‌كی نه‌بردووه.




