یەکەی نیشتەجێبون دەدرێت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
ھەردو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو کاروباری کۆمەڵایەتی یاداشتێکی ھاوبەش واژۆ دەکەن و 270 یەکەی نیشتەجێبون بەبێ بەرامبەر دەدەن بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت وکوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆیانكرد دەربارەی تەرخانکردنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبون بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەو یەکانەی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دروست دەکرێن.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی یاداشتێکی ھاوبەش ئیمزا کراو تیایدا بڕیاردرا لەسەر؛ دیاریکردنی رێژەی لە ٣٪ ی ئەو یەکانەی دروست دەکرێن بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت کە دەکاتە نزیکەی 270 یەکەی نیشتەجێبون.
هاوكات رۆژی 8/8/2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت
راگەیاند.