عێراقكوردستانهەواڵ

نەخۆشخانە ئەهلییەکەی کەرکوک داخرا

باسک نێت – کەرکوک

دوای دووبارەبونەوەی حاڵەتەکانی مردن و سکاڵای کەسوکاری قوربانیان، نەخۆشخانە ئەهلییەکەی کەرکوک بۆ ماوەی 7 رۆژ داخرا.

بڕیارەکە دوای گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەک دێت کە دوو هەفتە پێش ئێستا بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە گیانی لەدەستدا.

لەسەر راسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەو روداوانە، وەزارەتی تەندروستی سزای ئیداریی بۆ ژمارەیەک پزیشک دەرکردووە کە لەکاتی ئێشگری خۆیاندا، نەخۆشخانەی حکومیان بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەکە بەجێهێشتووە.

هەروەها دوو بەرپرسی باڵای تەندروستیش سزا دراون بەهۆی کەمتەرخەمی و ئەنجام نەدانی لێپرسینەوەو دانەخستنی ئەو نەخۆشخانە ئەهلییە.

پێشتریش بڕیاری داخستنی ئەو نەخۆشخانەیە درا بەڵام دواتر بڕیارەکە راگیرا و لەکارکردن بەردەوام بوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close