
دەبیستم عێراق بژارەدیەكی زۆر خراپی هەبێت بە سەرلەنوێ دانانەوەی نوری مالیکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت، دەبیستم دەوڵەتی عێراقى مەزن بژارەدیەكی زۆر خراپی هەبێت بە سەرلەنوێ دانانەوەی نوری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ترەمپ لە سەكۆی “تروس سۆشیال” نوسیویەتی: دوایین جار کە مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵات دابەزییە ناو هەژاری و ئاژاوەیەکی تەواو، نابێت رێگە بدرێت ئەوە دووبارە ببێتەوە، ئەگەر هه ڵبژێردرێتەوە، ئه مریکا چیتر هاوکاری عێراق ناکات بەهۆی سیاسه ت و ئایدۆلۆژیای شێتانەكەی.
ئەگەر ئێمەش لەوێ نەبین بۆ پێشكەشكردنی پشتیوانی، عێراق هیچ دەرفەتێكی نابێت بۆ سەركەوتن و گەشەسەندن و ئازادی، عێراق جارێكی تر مەزن بكەنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




