
رێککەوتنی نوێی دیمەشق و هەسەدە؛ ئەمە بڵاوکراوەی تەلەفزیۆنی فەرمی سوریایە و هێشتا میدیاکانی هەسەدە هیچیان لەم بارەیەوە نەوتووە
سەرچاوە تایبەتەکان ئاشکرایان کرد، ڕێککەوتن کراوە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا لەناو جەرگەی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و ناوچە ستراتیژییەکانی تر جێگیر ببن بۆ پاراستنی ئاری و ئاسایش.
شەڕڤانانی هەسەدە لە گوند و شوێنەکانی خۆیاندا دەمێننەوە و لەو ناوچانە پاشەکشە ناکەن.
هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەناو دامودەزگاکانی دەوڵەتی سووریادا دەستپێدەکات و وردەکارییەکانی لە داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە.
تەواوی شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکانی جەنگ بە یەکجاری رادەگیرێن.
بڕیار و بڕگەکانی ئەم رێککەوتنە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




