جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئیسرائیل لە غەززە دەكشێتەوەو سوپای میسر دێتە ناوەوە

میدیا فەلەستینەكان:
ئیسرائیل لە غەززە دەكشێتەوەو سوپای میسر دێتە ناوەوە

باسک نێت
میدیا فەلەستینییەکان ئەمڕۆ بڵاویانكردەوە: رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە نزیکە، كە راگرتنی لەشکرکێشی بۆ سەر غەززەو هاتنە ناوەوەی سوپای میسر لەگەڵ کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لەخۆدەگرێت.
ئاژانسی هەواڵی “مەعەن”ی فەلەستینی، لەزاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە رایگەیاندووە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتنێکی هەمەلایەنە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە رادەگەیەنێت، كە کشانەوەی سوپای ئیسرائیل و هاتنە ناوەوەی سوپای عەرەبی بۆ غەززە لە خۆدەگرێت.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ رۆژنامەی “یەدیعۆت ئەحرانۆت” ئاشكرایكردووە، سەبارەت بە جموجۆڵی چەند مانگەی پشت پەردە، بۆ دەستنیشانکردنی خاوەنكاری فەلەستینی “سەمیر حەلیلە” وەک حاكمی کەرتی غەززە.

رۆژنامەکە، لە زاری بەشداربوانی ئەم هەوڵانەو ئەو بەڵگەنامانەی پێشکەش بە وەزارەتی دادی ئەمریکاوە لە چوارچێوەی هەوڵەكان بووە بۆ هێنانی كەسێك بۆ ناو کەرتی غەززە، کە لە ژێر چاودێری کۆمکاری عەرەبیدا کاردەکات، لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکا قبوڵکراو دەبێت و رێگەی گەیشتن بە “رۆژی دواتر” لە کەرتی غەززە دەڕەخسێنێت.

بەگویڕەی رۆژنامەکە، لۆبیستێکی ئیسرائیلی کە لە کەنەدا نیشتەجێیە، بە ناوی “ئاری بن مۆناشێ” کاردەکات بۆ هێنانە پێشەوەی حەلیلە.

رۆژنامەکە، لە زاری بن مۆناشێەوە بڵاویکردەوە، دۆسیەكە لە چەند هەفتەی رابردوودا خێراتر بووە، بەهۆی ئەو کۆبونەوانەی ئیدارەی ئەمریکا ئەنجامیداوەو، ئەو دیدارانەی حەلیلە لە قاهیرە کردوویەتی.

حەلیلە، بازرگانێکی فەلەستینییەو ئەمینداری گشتی حکومەتی سێیەمی ئەحمەد قورەیع بووە و سەرۆکی ئەنجومەنی كارگێڕی بازاڕی كاغەزە داراییەكانيش بووە تا مانگی ئازاری رابردوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close