
حەماس: رازی بوین نۆ بارمتە بەرامبەر 300 فەڵەستینی ئازاد بکەین
باسک نێت
بزوتنەوەی حەماس رەزامەندی پیشانداوە بە راگەیاندنی ئاگربەستێکی 60 رۆژە.
CNNی عەرەبی لە زاری بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەماسەوە ئاشکرایکرد، بزوتنەوەکە رازی بوە بەوەی حەوت بۆ نۆ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئیسرائیل دەبێت پابەند بێت ئازادکردنی 300 فەڵەستینی و راگەیاندنی ئاگربەستێکی 60 رۆژە لە کەرتی غەززە و کشانەوەی سوپای ئەو وڵاتە لە رۆژهەڵاتی رێگای سەڵاحەدین، کە باکوری کەرتی غەززە بە باشوری شارەکەوە دەبەستێتەوە.
هاوکات، رەزامەند بوونی حەماس بە شاندی ئیسرائیل راگەیەندراوە و لە ئێستاشدا دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەڕ بەردەوامە.
ئەمە دەتوانرێت هەنگاوێکی بەهێز بێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی گشتگیر هەرچەندە هێشتا دانوستانە ناڕاستەوخۆکان نەگەیشتونەتە کۆتایی.




