
مەرجی تەمەن بەسەر حاجیاندا جێ بەجێ دەکرێت
باسک نێت
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستانی كردووەداوا دەكات مەرجی تەمەن لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بەسەر حاجیاندا جێ بەجێ بكات.
لە نووسراوەكەدا كە لەسەر ڕێنماییەكانی سعودیە ئاڕاستە كراوە هاتووە ئەو حاجیانەی كە تەمەنیان لە سەرووی ٧٠ ساڵییەوەیە ڕێگە بە ٧%ـیان بدرێت ئەمساڵ سەفەری حەج بكەن بەمەیش لە كوردستان تەنیا ٣٥٨ حاجی دەگرێتەوە و ئەوی دیكە بەناچاری بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخرێن.
هاوكات ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوویش وەك كۆتا وادە بۆ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان دیاری كراوە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




