
نەوار سەعدی، پسپۆڕی کاروباری ئابوریی عێراقیی:
باسک نێت
مەترسیی هەیە ئەمریکا سزای چەند بانکێکی عێراقیی بدات لە نمونەی بانکی رافیداین .
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا مەترسیدارە و ئاڵۆزی بەرفراوان لە بازاری عێراقدا دروستدەکات .
سزاکان بە تەنها رێکاری یاسایی نین دژی دامەزراوە داراییەکان، بەڵکو هەڕشە و مەترسی راستەوخۆیە لەسەر ئاسایشی ئابوریی عێراق، چونکە ئەم بانکانە بازرگانیی دەرەکی پارەدار دەکەن و دۆلار بۆ بازاری ناوخۆش دەستەبەردەکەن .
عێراق بە شێوەیەکی بنەڕەتیی پشت بە نەوت دەبەستێت بۆ سەرچاوەی داهاتی خۆی، نەوتیش بە دۆلار دەفرۆشێت داهاتی ئەم نەوتەش دەرواتە بانکە نێودەوڵەتییەکان و دواتر دەبێتە بوجە و موچەی فەرمانبەران و پرۆژەکان، هەر گرفتێک بۆ ئەم پرۆسەیە دروستببێت بەهۆی سزای ئەمریکاوە، قەیرانێکی خنکێنەر قورگی عێراق دەگرێت .
هەرجۆرە سزادانێکی بانکە عێراقییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، دەبێتە هۆی دورکەوتنەوەی مامەڵەی کۆمپانیا بیانییەکان لەگەڵ عێراق و ئەوەش دەبێتە هۆی گۆشەگیربونی لەروی ئابورییەوە .