د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی هەوڵەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بەردەوامن، بەڵام تا یاساكە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەموار نەكرێتەوە ناتواندرێت ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت،
بەڵام حكومەتی عێراق بڕیاری داوە مانگانە 618 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، كە ئەم بڕە پارەیەش لە چوارچێوەی پشكی هەرێمە كە ڕێژەكەی 12.67% ەو ڕێژەیەش جێگیرە.
ئاماژەی بەوەشكردوە “بەهەمواركردنەوەی یاسای بودجە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دەخرێتە خەرجی حاكیمە، بۆ دوو ساڵی ئایندە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان نامێنێت و هەموو مانگێك مووچەخۆران مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا وەردەگرن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە