
بەگوێرەی ئامارێک ساڵی رابردوو رۆژانە ٢٧ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی شێرپەنجە بوون بەوەش کۆی ساڵکە نزیکەی ١٠ هەزار تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
بەپێی ئامارەکە لە پارێزگای هەولێر 5 هەزار و 456 توشبوو؛ لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش 3 هەزار و 275 تووشبوو و لە پارێزگای دهۆکیش هەزار و 180 تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
تووشبووانی سنووری هەولێر 55%ـی تووشبووانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن؛ سلێمانی و هەڵەبجە 33% و تووشبووانی دهۆکیش 12%ـی کۆی تووشبووانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن.
هاوکات بەپێی ئامارێکی سندووقی شێرپەنجە، ئێستا 81 هەزار و 62 تووشبووی تۆمارکراوی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بوونیا هەیە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە