عێراقهەواڵ

ئەمریكاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیامی هۆشداریان داوە بە عێراق

ئەمریكاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیامی هۆشداریان داوە بە عێراق

باسک نێت
رۆژنامەی (العربي الجدید):
سەرچاوە سیاسییە عێراقییەكان باس لەوە دەكەن، حكومەت و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامی نێودەوڵەتیان پێگەیشتووەو تیادا كۆمەڵێك داواكارییان لێكراوە، كە دیارترینیان داوای نۆژەنكردنەوەی پرۆسەی سیاسی لەوڵات و كۆتایهێنانە بە دیاردەی گروپە چەكدارەكان.

عەبدولرەحمان جەزائیری، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی دەوڵەتی یاسا، كە نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، ئاشكرایكردووە: لە رۆژانی رابردودا پەیام گەیشتووەتە عێراق لەلایەنە جیاوازەكانەوە، كە یەك ناوەرۆكیان هەبووە.
پەیامەكان لە دووبەش پێكدێن:
یەكەمیان: لەڕێی نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە گەیەندراوە بە مەرجەعیەتی نەجەف، لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو ئەو پرسە گرنگانەی پێویستە حكومەتی عێراق بەدییانبهێنێت و پەیوەستن بە گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران، كە جێگەی نیگەرانی ئەمریكاو لایەنە نێودەوڵەتیەكان بەوەی بوونەتە هۆكاری ناسەقامگیری لە ناوچەكە.

بەشی دووەمی پەیامەكانیش: وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەردانە ناراگەیەندراوەكەیدا گەیاندوبەتی بە پێویستی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت، وێڕای جێبەجێكردنی رێككەوتنە سیاسیەكانی نێوان حزب و لایەنەكان پەیوەیست بە ئەنجامدانی چاكسازی و، نۆژەنكردنەوەی سیستمی سیاسی لە قۆناغی ئایندەدا.
هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقیش لە دەرەوە رۆڵی پێبدرێت و بەشێوەیەكی جدی كاربكرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی جوڵەو چەكی میلیشیاكان، بەپێچەوانەی ئەوەوە عێراق روبەڕوی سزای نێودەوڵەتی دەبێتەوە.

لای خۆیەوە، ئیحسان شمەری، سەرۆكی ناوەندی “بیری سیاسی” دەڵێت: ئەو پەیامە گرنگەی ئەنتۆنی بلینكن لەمیانی سەردانە رانەگەیەندراوەكەیدا داویەتی بە بەغداد، پێویستی راگرتنی چالاكی گروپە چەكدارەكانە، نەك هەر لەسەر ئاستی كردنە ئامانجی ئیسرائیل، بەڵكو ئەمریكا ترسی هەیە لەوەی گروچە چەكدارەكان دەستوەردان بكەن لە سوریاو كێشە بۆ قۆناغی راگوزەر دروست بكەن، ئەو نیگەرانیانەش دوای ئەوە دێت كە عەلی خامنەیی رابەری ئێران رایگەیاند، بەرەی مقاوەمە چالاك دەبێت.

هاوكات سەردانەكەی بلینكن پەیامی پەیوەست بە لەبەریەك هەڵوەشاندنی هەژمونی ئێران تیادابووە لەناو عێراق، لەسەر ئاستی دامەزراوەكانی دەوڵەت و بڕیاری سیاسی و سەروەری و میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close