جیهانهەواڵ

ئەحمەد شەرع: دراوی سوری دەگۆڕین و دراوێكی نوێ چاپ دەكەین

سەرۆكی دەستەی تەحریری شام ڕایگەیاند: دراوێكی نوێ چاپ دەكەین و كرێ و موچە بە رێژەی (400%) بەرزدەكەینەوە، ووتیشی: بەدواداچون بۆ پرسی پارێزگاكانی رقەو حەسەكەو دەیرزور دەكەین.

تەلەفیزیۆنی سوریا لەزاری ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەستەی تەحریری شام بڵاویكردووەتەوە: تەواوی گروپە چەكدارەكان هەڵدەوەشێنرێتەوەو چەك تەنها لەدەستی ئەو لایەنە تایبەتمەدانەدا دەبێت كە پەیوەستن بە دامەزراوەكانی دەوڵەت.

شەرع ئاماژەی بەوەشكرد، سەربازی زۆرەملێش هەڵدەوەشێنرێتەوە، لەگەڵ زیادكردنی كرێ و موچە بە رێژەی (400%) و چاپكردنی دراوێكی نوێ لەگەڵ باشبونی بەهاكەی.

سەرۆكی دەستەی تەحریری شام راشیگەیاندووە: كاری هەر لەپێشینە، خۆی لە بونیادنانەوەی خانووە روخاوەكان و زامنكردنی گەڕانەوەی ئاوارەكاندا دەبینێتەوە، لەگەڵ بەداواداچون بۆ پرسی پارێزگاكانی رقەو حەسەكەو دەیرزور تا “ئازادی خۆیان وەربگرن و بگەڕێنەوە بۆ ژێر دەستی خەڵكەكەی خۆیان”.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close