كوردستانهەواڵ

ئەنجامەكان رەتدەكەینەوەو رەنگە لە پرۆسەی سیاسیش بكشێینەوە

بزوتنەوەی ئیسلامی:
ئیدارەی هەولێرو سلێمانی بە رێككەوتن دەنگی خۆیان زامن كردووە
“وەك خێر هەندێك دەنگیشیان داوە بە لایەنەكانی تر”

باسک نێت
ئەنجامەكان رەتدەكەینەوەو رەنگە لە پرۆسەی سیاسیش بكشێینەوە
“هیچ ئومێدێكمان بە هەڵبژاردن و دیموكراسی نەماوە لە كوردستان”

مامۆستا عیرفان علی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:

هەموو جارێك كە دێتە سەر هەڵبژاردن ساختەكاری ئەنجامدەدرێت، ئەوەش خەڵكی ئێمەی بێهوا كردووە لە هەڵبژاردن و دیموكراسی.

ئەو هەڵبژاردنانەی هەرێم هەم لە هەولێرو هەم لە سلێمانی بەهۆی سروشتی هێز هیچ گۆڕانكارییەك ئەنجامنادات.
ئەمجارە هیوایەك هەبوو بەڵام بەداخەوە ئەو سێرڤرانە ئاوا كە هاك بكرێن و دەنگەكان بگویزرێنەوە، ئەوا شێوازێكی دەنگدانی ساختە بەرهەم دەهێنێت.
رەنگە چیتر تەحەمولی ئەو وەزعە نەكەین و پیرۆزی خۆیان بێت و بەتەواوی لە پرۆسەی سیاسی بكشێینەوە.

بەپێی ئەو داتایانەی پریسومانە لەكەسانی شارەزا پیانوتوین كە دەكرێت لەو سیرڤەرانە ساختەكاری بكرێت.
ئەو ساختەكارییانەی لە كوردستان دەكرێت بە رێككەوتنەو هەردوو ئیدارەی هەولێرو سلێمانی دەنگەكانی خۆیان زامنكردووە و وەك خێریش هەندێك دەنگیان داوە بەلایەنەكان.

لەهەڵەبجە پێمانوابووە ئێمە یەكەم دەبێن، هیچ مەعقول نییە هەزار دەنگ بێنین.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا ویستمان بكشێینەوە، بەهۆی ئەو فشارو جەنگە درونییەی لەگەڵ خەڵك كرا لە هەڵەبجە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close