جیهانهەواڵ

دوای 14 ساڵ ئۆپۆزیسیۆنی بەریتانیا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر دەسەڵاتدا تۆمارکرد

ئۆپۆزیسیۆنی بەریتانیا زیاتر لە سێ هێندەی پارتی فەرمانڕەوا دەنگی هێنا

پارتی کاری بەریتانیا لەدوای 14 ساڵ ملی بە پارتی پارێزگارانی حکومڕان کەچ کرد و زۆرینەی پەرلەمانیی بەدەستهێنا.

بۆ پێکهێنانی حکومەت پارت و هاوپەیمانێتییەکان پێویستیان بە 326 کورسیی پەرلەمانی هەیە. پارتی کار زۆر لەوە زیاتری هێناوە.

تاوەکو ئێستا لە کۆی 650 کورسیی پەرلەمانی، 646یان یەکلابوونەتەوە.

دەنگی پارتەکان بەمشێوەیەیە:باسک نێت

پارتی کار (ئۆپۆزیسیۆن): 410 کورسی. بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 209 کورسیی زیادکردووە.

پارتی پارێزگاران (حکومڕان): 119 کورسی. بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 248 کورسیی لەدەستداوە.

لیبراڵ دیموکراتەکان: 71 کورسی. بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 63 کورسیی زیادکردووە.

پارتی نیشمانیی سکۆتلاند: 9 کورسی. بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 38 کورسیی لەدەستداوە.

سەوزەکان: 4 کورسی. بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو سێ کورسیی زیادکردووە.

ئەوانی دیکە: 31 کورسی. بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 13 کورسییان زیادکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close