كەش و هەوا
شەپۆلێکی خۆڵبارین دەستپێدەکات و گەرما 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت

شەپۆلێکی خۆڵبارین دەستپێدەکات و گەرما 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت
دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژە بە زریانی تۆز و خۆڵ دەکات کە ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بۆ سەروو 50 پلەی سیلیزی.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە بەیانی و نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، بای باکووری ڕۆژئاوای ئەلبوارح چالاک دەبێت و لە نیوەڕۆی هەینیدا بەرز دەبێتەوە، خێرایی با دەگاتە 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و تۆز و خۆڵ لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت.
هاوکات شەپۆلێکی گەرمای بەتین پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە،پلەکانی گەرما لە نێوان 30°_45° لە باکوور و ڕۆژئاوا، و لە نێوان 44°_48° پلە دەبێت لە ناوەڕاست و باشووری وڵات، بەڵام ڕۆژی شەممە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی کەشناسی، بەسرە و میسان 50 پلە، نەجەف 49 پلە، بەغدا و دیالە، کەربەلا، بابل، دیوانیە، زیقار و موسەننا 48 پلە تۆماردەکەن.


