كوردستانهەواڵ

10 کەس کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانی دەستگیر کران

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، 10 کەس کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانی دەستگیر کراون کە هەوڵیان داوە بە نایاسایی سنووری هەرێمی کوردستان ببڕن.

باسک نێت – سلێمانی

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، زانیارییان لەسەر ئەو 10 کەسە هەبووە و کە گەیشتوونەتە سەیدسادق دەستگیریان کردوون.
باسی لەوەشکردووە، دۆسیە بۆ هەموویان دەکرێتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر دەکرێن بۆ لێکۆڵینەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 172 هاوڵاتیی بیانی دەستگیرکراون کە هەوڵیان داوە بە نایاسایی سنووری هەرێمی کوردستان ببڕن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close