عێراقكوردستانهەواڵ

شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێم بۆ داواکاری دیکە سەردانی بەغداد دەکەن

باسک نێت

لەم ماوەیە زۆرترین شاندی حکومەتی هەرێم بۆ داواکاری جۆراوجۆر سەردانی بەغدایان کردووە، لەنوێترین هەنگاویشدا بڕیارە شاندێکی دیکە بە سەرۆکایەتی وەزیری بازرگانی بۆ داواکردنی زیاترکردنی بەشی هەرێم لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بچنە بەغدا و لەگەڵ لایەنی پەیوەندار کۆببنەوە.
بەرپرسانی عێراق پێشتر گومانی خۆیان نەشاردۆتەوە لەوەی کە بەشێک لەو گەنمانەی لە هەرێم دەبرێتە سایلۆکان بەرهەمی ناوخۆ نین و لە دەرەوە بەنرخی هەرزان بە قاچاخ هێنراون وبەنرخی پاڵپشتیکراو ساغی دەکەنەوە، کە زۆرینەی جار بەرپرسان لە پشت ئەو جۆرە مامەڵەیە بوونە، بەو هۆیەوە لە ڕابردوو بەغدا ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی گەنمی لە هەرێم توندکردیتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close