
هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان سێ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له سنووری پارێزگای دهۆك، دوو كه‌س گیانیان لەدەستدا و هاوڵاتییەکی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو.
لە راگەیەندراوێکدا ئازاد ته‌ها، وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:30 خوله‌ك، له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی دێربین رووداوێكی پێكدادان له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له جۆری تانكه‌ر روویدا.
باسی لەوەشکردووە، له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش به‌سه‌ختی برینداربوو، هه‌روه‌ها زیانی زۆری ماددیش به‌ر هه‌رسێ ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه، سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی، به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواره‌كه‌ش، هۆكاری زۆربه‌ی رووداوه‌كان بۆ خێرایی و خراپی شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.