ئابووریجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

بڕیارێکی بانکی ناوەندی چووە بواری جێبەجێکردنەوە

بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرای كرد، لەمڕۆوە پرۆسەی پارەداركردنی سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی لە ئیماراتەوە هاوردەی عێراق دەكرێن، بە درهەمی ئیماراتی دەبێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی بانكی ناوەندیی عێراقی، ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی عەلاق، لە شاری دوبەی، چاوی بە هەنا رەستمانی، سەرۆكی كۆمەڵەی بانكەكانی ئەبو زەبی كەوتووە و تێیدا ڕێككەوتنیان لەسەر ئەوە كردووە، سەرجەم پرۆسەكانی ئاڵوگۆڕی دارایی لە نێوان عێراق و ئیمارات و پێدانی پارەی ئەو كەلوپەلانەی لە ئیماراتەوە هاوردەی عێراق دەكرێن، بە دراوی درهەمی ئیماراتی و لە ڕێگەی بانكی (ئەبو زەبی) دەبێت.

جەختیش كراوەتەوە كە هەر لەمڕۆوە یەكەمین پرۆسەی پێدانی پارەی هاوردەكان بە درهەمی ئیماراتی دەستی پێكردووە و پێنج بانكی عێراقیش لەم پرۆسەیەدا بەشدارن كە چاوەڕوان دەكرێت بە هێواشی ژمارەیان زیاد بكرێت. 

بۆ زانین ئه‌مڕۆ تا پێشنیوه‌ڕۆ به‌های 100 دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا بۆ 156 هه‌زار و 200 دینار دابه‌زی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close