بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانەوە

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانەوە

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەداخەوە لە سەرەتایی مانگی رەمەزان و لە ساڵڕۆژی پڕۆسەی بەناو ئەنفال، دەستێکی رەش و گێرە شێوێن مووشەکبارانی فڕۆکەخانەی هەولێرو باشیک یان کرد، ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ئەو جۆرە کردەوانە مەحکوم و ریسواو ئیدانە دەکەین، پێمان وایە پێویستە لەسەر حکومەتی عێراقی بە هاوکاری هەرێمی کوردستان ئەمن و ئاساییشی هێڵی تەماسی نێوانیان تۆکمەتر بکەن و سنوورێک بۆ ئەو گروپ و هێزە نا یاساییانە دابنێن کە ناوە ناوە ئارامی هاوڵاتیان دەشوێنێن.

د. عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
۱٥ی نیسانی ۲۰۲۱ 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close