كوردستانهەواڵ

كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی پێدانی ڤیزای راگرت

كۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، رایگەیاند لە سبەینێ پێنجشەممەوە پێدانی ڤیزا لە كۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێت.

مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی، رایگەیاند: بەهۆی راگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری لە سنوری باشماخ و پەروێزخانەوە، پێدانی ڤیزا لە كۆنسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سبەینێ پێنجشەممە 25ی شوباتەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێت. 
 ناوبراو راشیگەیاندووە راگرتنی ڤیزا بەهۆی بڕیاری دەستەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنایە لە هەریەكە “پارێزگای كوردستان” و “پارێزگای كرماشان” كە هاتووچۆی گەشتیارانیان لە سنوری باشماخ‌ و پەروێزخان‌ راگرتووە. 
 شوشتەری لە پێگەی كونسوڵخانەكە وتوشیەتی: هەردوو دەروازەی سنوری باشماخ و پەروێزخان بۆ گەڕانەوەی‌ هاوڵاتیانی عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاتەكانیان كراوە دەبێت، ئەوە جگە لەوەی كە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتووچۆی شۆفێرانی ترانزێت لە سنورەكانەوە بە رەچاوكردنی پرۆتۆكۆلە تەندروستیەكان بەردەوام دەبێت.
 داخستنی دەروازە سنوریەكان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان بە بڕیاری حكومەتی ئێرانە، بەهۆی ئەوەی رایانگەیاندووە كە كۆرۆنای گۆڕاو لە عێراقەوە گواستراوەتەوە بۆ وڵاتەكەیان.  

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close