كوردستانهەواڵ

لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێک لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە بڵاودەکاتەوە

لیژنەى باڵاى ئارامى سلێمانى راگەیەنراوێک لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، هەر کۆبونەوە و گردبونەوەیەک بەبێ رەزامەندی پێشوەختە رێگەپێدراو نییە، دەشڵێت: پێویستە هەمو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن.

راگەیاندراوێک له لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانییەوە

‎1-هەر کۆبونەوە و گردبونەوەیەک بەبێ رەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی رێگەپێدراو نییە، شێواندنی ئارامی شار و راگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە.
‎2- خۆپیشاندانی مەدەنییانە و ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییە رەواکان لە چواچێوەی یاسادا؛ یەکێکە لە مافە رەواکانی خەڵک و پارێزگاریی لێدەکەین.
‎3- پێویستە كەناڵەكانی راگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا رێگاپێدراوەكاندا روماڵی روداوەكان بكەن و ئیتیكی رۆژنامەوانیی لەبەرچاو بگرن.
4- پێویستە هەمو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر روبەڕوبونەوەو توندوتیژییەک بەدوربگرن.

بابەتی دیكە

Close