كوردستانهەواڵ

پۆلیسی سلێمانی شەوی رابردوو كچێك بە گولە کوژراوە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی كچێك بە گولە کوژراوە، بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى ئاشکرا بکرێت.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، رووداوەکە لە ماڵێکدا بووە لە گەڕەکى چوارچرا، کچەکە لەو ماڵەدا بووە پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە لەوەى رووداوێکى بریندارکردن هەیە، دواى گەیشتنى پۆلیس بە شوێنى رووداوەکە دەرکەوت کچێک بە گولە بریندارکرابوو دواى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

 وتیشى: خاوەن ماڵەکە هەڵهاتووە، تا ئێستاش هۆکاری کوشتنەکە نازاندرێت، پۆلیس فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکردووە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەکراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

روونیکردەوە، کچە کوژراوەکە خەڵکى سلێمانییە و تەمەنى لە سەرو 18 ساڵەوەیە، نەزانراوە لە لایەن هاوڕیى یان خۆشەویستى خۆیەوە کوژراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close