تەندروستیكوردستانهەواڵ

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٣٧٥ چاکبوونەوە و ١٥ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٤٢٢ لە هەولێر، ١٠٠ لە سلێمانی، ٢٤ لە گەرمیان، ٢٤ راپەڕین،  ٣٧ لە هەڵەبجە، ٤٧١ لە دهۆک.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٣٧٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١٤٣ لە هەولێر، ٣٣ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ٢١ لە هەڵەبجە، ١٤٩ لە دهۆک.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ١٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک سێ لە سلێمانی، پێنج لە دهۆک، پێنج لە هەولێر، دوو لە هەڵەبجە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٦٤ هەزار و ٨٢٣ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٨ هەزار و ٥٦١ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٢٢٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close