بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

ئەمڕۆ لەهەولێری پایتەخت یادی ۳٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی و ساڵیادی وەفاتی مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز بەرز ڕاگیرا

لەم یادە پڕشکۆیە دا کاک کمال کەرکوکی بەنوێنەرایەتی جەنابی کاک مەسعود بارزانی و
د.پشتیوان سادق بەنوێنەرایەتی کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان و جەماوەرێکی زۆر ئامادەبوون،
لەم ئاهەنگەدا بەڕێز ڕابەری گشتی باسێکی کورتی زەرورەتی دامەزراندنی بزووتنەوەو ڕۆڵی بزووتنەوەی لە بزاڤی ڕزگاری خوازی کورد باس کرد، دواتر بەڕێز ڕابەری گشتی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای هەرێم فەرموویان کە یەکڕیزی سەرجەم لایەنەکان زامنی پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانە.
لەم مەڕاسیمەدا بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوە باسی لەڕۆڵ و کاریگەری بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر گۆڕەپانی هەرێمی کوردستان کردو پێگەو ڕۆڵی مامۆستا مەلاعوسمان وەک کەسایەتیەکی دیار لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و ناوچەکە بەرز نرخاند و کۆچی دوایی ئەو مامۆستا بەرزەشی بە خەسارەتێکی گەورە لەقەڵەم دا.ئەمەو لەم مەڕاسیمەدا وێڕای چەندین پەیڤ و سروودی ئیسلامی فڵیمێکی تایبەت بە 13/5 نمایش کرا کە بووە مایەی ڕەزامەندی ئامادەبووان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close