ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق: گەنم بە یەک نرخ وەردەگیرێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە

باسک نێت‌

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، “پێشبینی دەکەین بەرهەمی ئەم ساڵی گەنمی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگاتە زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن، ئەوەش لە پێداویستی نێوخۆ زیاترە، واتە ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی عێراقدا تۆمار دەکەین”.

محەممەد خوزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا پێشنیازی عەباس مالیکی، وەزیری کشتوکاڵی عێراقی پەسندکرد بەوەی هەموو گەنمی ئەم ساڵ وەربگرێت، تەنانەت ئەوەی لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی ئەم وەرزەیشدایە.

باسی لەوەشکردووە، ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنم دەستیپێکردووە و هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی لە هاوئاهەنگیدان و ئامادەکارییەکانیان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و تەرخانکردنی شوێنی وەرگرتن و کۆگاکردنی گەنم دیاری کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشبینی دەکەین بەرهەمی ئەم ساڵی گەنمی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگاتە زیاتر لە 6 ملیۆن تۆن، ئەوەش لە پێداویستی نێوخۆ زیاترە، واتە ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی عێراقدا تۆمار دەکەین.”

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت”گەنم بە یەک نرخ وەردەگیرێت و دوای دەرچوونی لە پشکنین، هەر تۆنێکی بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت.”

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، “لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی گفتوگۆ کراوە کە جووتیاران دوای رادەستکردنی گەنمەکانیان لە نزیکترین کاتدا شایستە داراییەکانیان وەربگرن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close