ئابووریكوردستانهەواڵ

هۆشداریی لە سەرهەڵدانی قەیرانی کەمی غاز دەدرێت

هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی نرخی غاز و نەوتی سپی دەرێت، داواش دەکرێت پێش دروستبوونی قەیرانی غاز کێشەکە چارەسەربکرێت، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت “داوامان لە حکومەت کردووە پشکی غازی سلێمانی لە 250 تۆن بۆ 500 تۆن زیادبکات و دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بکات”.

کەریم عەلی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ئەگەر حکومەت پشکی غازی سلێمانی زیاد نەکات ئەوە لە سەرەتای زستانەوە سلێمانی تووشی قەیرانی کەمی غاز دەبێت و نرخەکەی بە ئاستێکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە”، سەبارەت بە نەوتی سپیش دەڵێت “داوامان کردووە پێش دەستپێکی وەرزی سەرما دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشت بکرێت.

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆشدارییدا ئەگەر حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی غاز و گرانی نەوتی سپی دەبنەوە.

وتیشی پێشنیازمان کردووە بۆ کارگەکانی غاز لەئێستاوە دەست بە غەزنکردنی غازی زیادە بکەن بۆ زستان و داواشمان کردووە حکومەت باجی سەر گازی هەناردەکراو زیادبکات.

روونیشی کردەوە “پشکی غازی سلێمانی زۆرکەمە و هەموو ساڵێک تووشی گرفتی کەمی غاز دەبینەوە لە وەرزی زستاندا، چونکە تەنها 250 تۆنە”، وتیشی “داوامنکردووە پشکی غازی سلێمانی بۆ 500 تۆن بەرزبکرێتەوە بۆ ئەوەی زستان هاوڵاتییان تووشی گرفتی کەمی غاز نەبنەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close