عێراقكوردستانهەواڵ

لە عێراق و هەرێم گۆڕانکارى لەفۆڕمى بەشە خۆراکى مانگانە دەکرێت

لە عێراق و هەرێم گۆڕانکارى لەفۆڕمى بەشە خۆراکى مانگانە دەکرێت

باسک نێت
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: لەسەرەتاى ساڵى داهاتووەوە قۆناغى دووەمی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لەچوار پارێزگا دەستپێدەکات و یەکێک لەو پارێزگایانەش لەهەرێمی کوردستانە.

لەوبارەیەوە محەمەد حەنوون؛ وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕوونیکردەوە کە پلانی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

وتیشی: ئێستا لەپارێزگاری واست ئەنجامدەدرێت، لەسەرەتای ساڵی نوێوە، قۆناغی دووەمی بە ئەلیکترۆنی فۆرمی خۆراک لەچوار پارێزگاى تر دەستپێدەکات، پارێزگایەکیان لەهەرێمی کوردستانە، لەکەرکوکیش لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا پرۆسەکە دەستپێدەکات.

بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی بازرگانی پشت بەمۆبایلی هاووڵاتیان دەبەسترێت، سیستمی ئەلیکترۆنی بەجۆرێک دەبێت، سەرجەم ڕێکارەکان لەڕێگەی مۆبایلەکەیەوە دەکرێت، ئەوانیش: سڕینەوە یاخوود زیادکردنی ناو و گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک، زانینی ماددە خۆراکییەکان و وادەی گەیشتن بۆ بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک و تەواوی ئەو زانیارییانەی بۆ ئەو مەبەستە پێویستن.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close