ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی گردبونەوە و داوای موچەکانیان دەکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی لە دژی پێنەدانی موچە گردبونەوە و دەرگای چونە ناو زانکۆیان داخست.
مامۆستایان و فەرمانبەران دەڵێن: هێشتا موچەی مانگی سێمان وەرنەگرتوە و حكومەتی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی چوار كردووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە