باسک نێت
🔷 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، په‌یجێكی ساخته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سوكایه‌تی به به كارمه‌ندانی په‌روه‌رده ده‌كرد و هێرشی ده‌كرده سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌و كه‌رته ده‌ستگیركرا و ده‌ركه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له خوێندنگه‌كانی به‌غدایه، له‌ئێستاشدا دورخراوه‌ته‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
🔶 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بۆ ڕێگریكردن له ده‌نگۆ و وروژاندنی ڕایگشتی، زیانگه‌یاندن به پرۆسه‌ی خوێندن، ئیبراهیم جبوری وه‌زیری په‌روه‌رده بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی پێكبهێندرێت دژی یه‌كێك له له خاوه‌ن په‌یجه ساخته‌كان كه له به‌شی كه‌رخی به‌غدا هێرشی ده‌كرده سه‌ر تیمی په‌روه‌رده و به‌رپرسانی ئه‌و كه‌رته.
🔷 ئاماژه بهوهشكردوه، “به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به‌دواداچون بۆ په‌یجه‌كان كرا، له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا توانیان ئه‌و كه‌سه بدۆزنه‌وه كه په‌یجه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، دواتر ده‌ركه‌وت په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كه‌وه هه‌یه كه به نهێنی ئه‌و په‌یجه‌ی دروستكردوه و له‌و رێگه‌یه‌وه سوكایه‌تی به‌كارمه‌ندانی په‌روه‌رده ده‌كات”.
🔶 ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، “له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه دورخراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه، لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن و یاسایی پێویست له دژی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره”.