
مەزڵووم عەبدی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
باسک نێت
ئەحمەد هیلالی، وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتیی سووریا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” بۆ رووداو :
“ئەمڕۆ عەمید زیاد عایش، نوێنەری سەرۆکایەتیی سووریا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی 29ـی 1، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە دیمەشقن
بڕیارە عەمید زیاد عایش، مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ئەسعد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆببنەوە.
رێککەوتننامەی 29ـی کانوونی دووەم لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی نوێی سووریا لەنێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع واژۆ کراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




