بەیانی ئەمڕۆ لەرووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلێک لە پردێکەوە کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
عومەر عەلی، بەڕێوبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کیا بووە کە لە سلێمانیەوە ڕووەو کەرکوک گەڕاوەتەوە، لەنزیک چەمچەماڵ شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و جگە لە گۆڕینی سایدی رێگاکەی لە پردێکەوە کەوتووەتەخوارەوە.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە سەرنشینێکی تەمەن ٥١ ساڵ گیانیلەدەستداوە و شۆفێرەکەش بەسەختی بریندار بووە، کە تەمەنی ٢٢ ساڵ بووە و هەردووکیان بەڕەگەز عەرەب بوون.
لە ماوەی رابردوودا وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، له ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له چوار هه‌زار و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.