
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا:
زیاتر لە 1 میارو 500 هەزار بەرمیل نەوت و 3 هەزار كەشتی بازرگانیمان بە گەرووی هورمزدا تێپەڕاندووە
باسک نێت
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) دەڵێت، ئەمڕۆ ئەدمیراڵ براد كوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەردانی گەرووی هورموزی کردووە، لەکاتێکدا كە هێزەکانی ئەمریکا گەیشتوونەتە دەستكەوتێكی بەرچاو كە خۆی دەبینێتەوە لە یارمەتیدانی هاوبەشەکانی کەنداو لە هەناردەکردنی زیاتر لە 1.5 ملیار بەرمیل نەوتی خاو لە هاوینەوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە بەیاننامەيەكدا رایگەیاندووە، براد کوپەر لەکاتی فڕینی بەسەر رێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیدا بە هێلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمریکا CH-47 Chinook چاودێری ژینگەی ئۆپەراسیۆنی ئێستای کردووە.
دەشڵێت، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 3 هەزار کەشتی بازرگانی بە سەرکەوتوویی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە بە پشتیوانی هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، کوپەر رایگەیاندووە، بەردەوامین لە وەستان شان بە شان لەگەڵ هاوبەشەکانی کەنداو وكەرتی گواستنەوەی دەریایی، ئەم سەردانە جەخت لەسەر پابەندبوونی بێوچانمان دەکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی ئازادی هاتووچۆ بەناو گەرووی هورمزدا.




