جیهانهەواڵ

هاكان فیدان: گەمارۆدانی سعودیە مایەی قبوڵکردن نییە

هاكان فیدان:
گەمارۆدانی سعودیە مایەی قبوڵکردن نییە

باسک نێت
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، بەئامانجگرتنی شانشینی عەرەبستانی سعودی لە باشور و باکورەوە بە هەمان شێوەو لێدانی لەلایەن هێرشبەران لە عێراقەوە، بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە.

بەگوێرەی ئاژانسی”ئەنادۆڵ”​وەزیری دەدەوەی تورکیا، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسانی تورک لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ سوریا رایگەیاندووە، کاتێک بابەتەکە دەبێتە چالاکییەک بە مەبەستی گەمارۆدانی سعودیە لە باکور و باشورەوەو وێرانکردنی ژێرخانی ژیاریی و زیانگەیاندن نەک تەنها بە سعودیە بەڵکو بە ناوچەکەش، هیچ کەسێک ناتوانێت بەرامبەر بەوە بێباك و بێدەنگ بێت.

جەختیشی کردەوە، تورکیا بەپێی رۆحییەت و ئاڕاستەی “پەیمانی مەککە” هەڵسوکەوت دەکات و ئەنکەر لەپاڵ سعودیە رادەوەستێت، پەیامی پێویستیشیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close