عێراقهەواڵ

موقته‌دا سەدر: نەجەف پایتەختی شیعەی جیهانە

موقته‌دا سەدر: نەجەف پایتەختی شیعەی جیهانە

باسک نێت

موقته‌دا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ڕاگەیەندراوێکی نوێی سەبارەت بە ڕەوشی شاری نەجەف بڵاوکردەوە و تێیدا ڕەخنەی لە هەندێک سەرپێچی “شەرعی و تەندروستی” لە بازاڕەکانی شارەکەدا گرت.

سەدر نەجەفی بە “پایتەختی شیعە لە جیهاندا” ناوبرد و جەختیکردەوە، کە دەبێت ڕێگری لە هەر ڕەفتارێک بکرێت کە بێڕێزی بە پیرۆزی شارەکە بکات. لەو چوارچێوەیەدا چەند بڕیار و ڕێنماییەکی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد لەوانە:

چاودێریی بەهێز بەسەر بازاڕ، ڕێستۆرانت، دوکان و گۆشتفرۆشەکانەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە گونجانیان لەگەڵ ڕێسا شەرعی و تەندروستییەکان.

پابەندکردنی ژنانی کارکەر بە پۆشینی حیجاب لە هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتیدا، بەتایبەت لەناو فڕۆکە عێراقییەکاندا کە بەرەو نەجەف دەفڕن.

قەدەغەکردنی سەرجەم کاڵا و خواردنەوە حەرامکراوەکان، لەگەڵ هەرشتێک کە پێچەوانەی یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوە بێت لەگەڵ ئیسرائیل.

هاوکات ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە توندی بەکارهێنانی وێنەی سەرکردە و کەسایەتییەکانی بنەماڵەی ئالی سەدری لە هەر بوارێکی بازرگانیدا قەدەغەکرد و ئەوەی بە بێڕێزی وەسف کرد. جەختیشی کردەوە، کە ناوبانگی نەجەف و ئالی سەدر “هێڵی سوورن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close