جیهانهەواڵ

 ئێران هێرشی کرد و بنکەکانی ئەمریکای کردە ئامانج

ئێران هێرشی کرد و بنکەکانی ئەمریکای کردە ئامانج

باسک نێت

میدیای فەرمی ئێران:

لە وەڵامی بۆردومانكردنی دوورگەی لارك لەلایەن سوپای ئەمریكاوە، سوپای پاسداران هێرشیان كردووەتە سەر بنەیكەیەكی ئەمریكا لە ئوردن.

 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری (MQ-9) لە ڕێگەی مووشەکی بەرگریی ئاسمانییەوە لەئاسمانی گەرووی هورمز خراوەتە خوارەوە و كەوتووەتە ئاوەکانی کەنداوەوە.

سوپای پاسداران، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە ڕێگەی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە بنکەی ئاسمانی “المنهید”ی لە ئیمارات کردووەتە ئامانج، بە تایبەتی شوێنی جێگیربوونی هێلیکۆپتەر و هێزەکانی ئەمریکا.

ئەم هێرشە وەک وەڵامێک بووە بۆ هێرشەکانی سەر دوورگەی “لارک” و بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە کوژرانی ئەندامانی سوپای پاسداران و هاوڵاتییانی مەدەنی.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close