
118 کیلۆگرام زێر لە ماڵی خوشکی ئەفراح ئوم گیرا
باسک نێت
ھێزێکی دەستەی دەستپاکی ھەڵیکوتایە سەر ماڵی ھاووڵاتییەک لەناوچەی ئەلبوعجیلی پارێزگای سەڵاحەدین و دەستیانگرت بەسەر دوو جانتای پڕ لە زێڕ و خشڵ و ئاڵتوندا
زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن بڕی 118 کیلۆگرام ئاڵتون دەستیبەسەردا گیراوە و خاوەن ماڵەکە و ھاوژینەکەی دەستگیرکراون
بەپێی زانیارییەکان ئەو ماڵەی ھەڵکوتراوەتە سەریان ماڵی خوشکی ئەفراح ئوم عەبدوڵڵا(یاریدەدەری بەرێوبەری تاپۆی سەڵاحەدین)بووە کەچەند رۆژی رابردوو خۆی و ھاوسەرەکەشی دەستگیرکران و 95 سەنەدی تاپۆی عەقارات لەماڵەکەیدا دۆزرایەوە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




