
عێراق زیاتر لە نیوەی فڕۆکەکانی لەکار کەوتوون
باسک نێت
لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد ، لە کۆی 43 فڕۆکە، لە ئێستادا 22 فڕۆکەی سەر بە هێڵی ئاسمانی عێراق پەکیان کەوتووە.
مونا مەحەمەداوی ئەندامی لیژنەی گواستنەوە بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، پەککەوتنی ئەو ژمارە زۆرەی فڕۆکە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەرپرسیارێتیەکی یاسایی و ئیدارییەو پێویستی بە وڵامی ورد هەیە سەبارەت بە هۆکاری پەککەوتنیان و تێچووی چاککردنەوەیان.
هاوکات بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندی حکومی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، ئەوان بەردەوام لە رێڕەوی چاکسازی و توانیویانە دوو فڕۆکە بە دەستی شارەزایانی عێراقی بێ ئەوەی فڕۆکەکان رەوانەی دەرەوە بکەن چاککبکەنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




