
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، “ئەمڕۆ دووشەممە وردبینی له لیستی مووچه‌ی مانگی هەشتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە فەرمانگەی ژمێریاریی دارایی فیدڕاڵ ده‌ستی پێ‌کرد.”
دوێنی 23ـی ئاب، تیمێکی تەکنیکیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەیان رادەستی ژمێریاریی دارایی فیدڕاڵ کرد.
بەپێی زانیارییەکان تیمی ته‌كنیكی لە بەغدا دەمێننەوە و له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر تێبینییه‌ك ده‌ستبه‌جێ لیسته‌كه چاك ده‌كرێت.
چاوەڕوان دەکرێت، ئەم هەفتەیە وردبینییەكە تەواو بکرێت و پاشان پەسند بکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



