ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

ئەمریکا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی عێراق و سوریا دەکات بۆ بوژاندنەوەی بۆری نەوتی خاو لە نێوان هەردوو وڵاتدا

رۆیتەرز:
ئەمریکا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی عێراق و سوریا دەکات بۆ بوژاندنەوەی بۆری نەوتی خاو لە نێوان هەردوو وڵاتدا
باسک نێت
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەمریکا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی عێراق و سوریا دەکات بۆ بوژاندنەوەی بۆری نەوتی خاو لە نێوان هەردوو وڵاتدا، ئەمەش کاریگەرییەکانی پەکخستنی دابینکردنی نەوت لەلایەن ئێرانەوە لە رێگەی گەرووی هورمزەوە کەمدەکاتەوە.

ئەو بەرپرسە بە ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز”ی وتووە، ئەمریکا پێشبینی دەکات کۆمپانیا ئەمریکییەکان رۆڵیان هەبێت لە خێراکردنی بونیادنانەوەی بۆری کەرکوک-بانیاس، کە بەشێكی زۆری لە خزمەت دەرچووە، دوای ئەوەی زیانی پێگەیشت بەهۆی لەشکرکێشی ئەمریکا لە ساڵی 2003 بۆ سەر عێراق.

ئەو بۆرییە كە بڕیارە نۆژەن بكرێتەوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق لە نزیک کەرکوکەوە تا کەناراوەکانی رۆژئاوای سوریا درێژدەبێتەوە، ئەوەش یەکێکە لە چەندین هەوڵی بەرهەمهێنەرانی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە گەرووی هورمز، کە پێش دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە 28ی شوباتدا، 20%ی نەوت و غاز جیهانی پێدا تێپەڕیوە.

ئەمریکا دووبارە گەمارۆی سەر گەرووی ستراتیجی نێوان ئێران و عومان سەپاندەوە، دوای هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەكان، کە واشنتۆن ئێرانی بە ئەنجامدانی تۆمەتباركرد. پێشتر بلومبێرگ بڵاویکردەوە، رەنگە کۆمپانیای شیڤرۆن بەشداربێت لە دووبارە بونیادنانەوەی بۆرییەکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close