
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان:
ئۆتۆمبیلێك لە ناوچەی سەوزی بەغداد بە 7 ملیۆن دۆلارو 13 قاڵب ئاڵتونەوە دەستی بەسەردا گیراوە
”
باسک نێت
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكراى دەكەن، شەوی رابردوو لە ناوچەی سەوزى بەغداد لە میانی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیی فراوانى هێزە ئەمنیەكاندا، ئۆتۆمبیلێكی جۆری كرۆلا دەستی بەسەرداگیراوە كە 7 ملیۆن دۆلارو 13 قاڵب ئاڵتونی تیادا بووەو خاوەندارێتیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پێشووی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق و پەرلەمانتاری ئەم خولە.
بەوتەی سەرچاوەكان هەوڵدراوە ئۆتۆمبیلەكە ببرێتە دەرەوەی ناوچەی سەوز، بەڵام تائێستا هیچ وردەكارییەك لەبارەی چارەنوسی ئەسەدی نەزانراوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، دەزگا ئەمنیەكانی عێراق تا ئێستا هیچ زانیارییەكیان لەبارەی راست و دروستی ئەو زانیارییانە بڵاونەكردووەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




