ئابووریجیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەردۆغان: “تورکیا ئێستا ناوەندێکی گرنگی وزەیە لە ناوچەکەدا

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تورکیا بە تایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی پێشھاتەکانی ئێستادا، ناوەندێکی گرنگی وزەیە لە ناوچەکەدا و جەختی لەوەش کردەوە کە گرنگییەکی زۆر بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی وزە و زیادکردنی کارامەیی و بەکارهێنانی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە دەدەن.

ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەکۆمەڵی وەبەرھێنانی وزەی نوێبووەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کە لە هۆڵی کۆنگرەی نیشتمانی و سەنتەری ڕۆشنبیری بێشتەپە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە سەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی کەرتی وزە لە وڵاتەکەی، ڕایگەیاند: “ئاشکرایە کە تورکیا بە تایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی پێشھاتەکانی ئێستادا، ناوەندێکی گرنگی وزەیە لە ناوچەکەدا”.

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: “دۆخی ئێران کە لە ٢٨ی شوباتەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، ڕۆڵی تورکیای لە دابینکردنی وزەی جیهانییدا بەهێزتر کردووە. لە کاتێکدا چەند مانگێک لەمەوبەر پێشبینی بوژانەوەی ئابووری جیهانی دەکرا، لەگەڵ درێژبوونەوەی قەیرانی هورمز، ئێستا زۆرێک لە وڵاتان خۆیان بۆ پاشەکشە ئامادە دەکەن”.

سەرکۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند: “شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و داخستنی گەرووی هورمز، سەلماندی کە ئاسایشی دابینکردنی وزە، تەنها پرسی گەشەپێدان نییە، بەڵکو پرسی سەروەریی و ئاسایشی نیشتمانییە. ئامانجی سیاسەتی نیشتمانی وزە و کانزاکانمان و ستراتیژی زیاتری ناوخۆیی و وزەی نوێبووەوە، ئەوەیە چیدیکە پشت بە وزەی دەرەکی نەبەستین”.

گرنگی فرەچەشن کردنی سەرچاوەکانی وزە لە تورکیا وەک ئامانجێکی سەرەکی، تەوەرێکی دیکەی قسەکانی سەرکۆمار ئەردۆغان بوو و لەم بارەیەوە گوتی: “ئێمە گرنگییەکی زۆر بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی وزە و زیادکردنی کارامەیی و بەکارهێنانی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە دەدەین. خۆمان ڕادەستی ئەو کەسانە ناکەین کە هەوڵدەدەن وەبەرهێنانی وزەی نوێبووەوەمان تێکبدەن”.

لە کۆتاییدا ئەردۆغان باسی لە ئۆپۆزسیۆن وڵاتەکەی کرد و گوتی: “نە گرنگی بە پرسەکانی وڵات دەدات و، نە گرنگی بە ڕووداوەکانی جیهان، بەڵکو ئەوان تاکە ئەجێندایان ململانێی دەسەڵاتە. ئەگەر ئەم دۆخە ناتەندروستە کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی بە بارمتەى گرتووە، نەگۆڕێت، ئەوا ڕۆژێک هەمووان دەبينە ئامانج

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close