
عه‌لی زه‌یدی بۆ وه‌فدی هه‌رێم
له سبه‌ینێوه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی كوردستان ده‌ست به‌كاری خۆیان بكه‌نه‌وه
باسک نێت
وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی فیدراڵ، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا:
عه‌لی زه‌یدی فه‌رمانیداوه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی بۆ گه‌ره‌نتیكردنی كاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له هه‌رێم دابین بكرێن.
باسی له‌وه كردووه، ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه به‌ر عێراق كه‌وتووه زۆر گه‌وره بوون و، ئه‌مه پێویستی به دوو هێنده‌كردنی هه‌وڵه‌كان هه‌یه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه، له‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه كۆسپ بۆ زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان دروست ده‌كه‌ن.
فه‌رمانیداوه له سبه‌ینێوه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاری خۆیان بكه‌نه‌وه.




